کابرایەکی جاف ساڵێک ئەچێ بۆ حەج ئەو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  718 بینین

کابرایەکی جاف ساڵێک ئەچێ بۆ حەج. ئەو سەردەمە لە دەریادا پاپۆڕ و لە وشکانیا حوشتر بوو. ئەویش ئەوانەی هیچ نەدیبوو، چ لە پاپۆڕەکەدا و چ لە سواری حوشترەکەدا زۆر تووشی عەزێت بووبوو. جا ئەیوت ئێمە ئەم هەموو عەزیەتەمان کێشا و ئەچین بۆ ماڵی خوا، خوا لە ماڵەوە بووایە خاس بوو، ئەم جرت و فرتەمان بە هیچ دەرنەچوایە. بڕواش ناکەم لە ماڵەوە بێ، چونکە تاقەتی ئەم ڕەوەیە نییە کە ئێژی ئەچن بۆ سەراوی سوبحاناغا ئاو ئەخۆنەوە.