مەلا عەلی قوچەبڵباسی کتێبێکی لەبەر دەستا...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
560 بینین
مەلا عەلی قوچەبڵباسی کتێبێکی لەبەر دەستا بوو، وتم ئەوە چییە؟ وتی: «قصص الانبیاء»ە. وتم کتێبێکی باشە بۆ وەعزکردن وتی: بەڵێ کتێبێکی چاکە، بەڵام خەڵکەکە زۆر سەگ بوون بڕوای پێ ناکەن!