حاجی غەفووری مەلا لەر ماینە گەڕێکی هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  732 بینین

حاجی غەفووری «مەلا لەر» ماینە گەڕێکی هەبوو زۆری ئەڕەتاند، هەموو جار لەناو خەڵکیشا بۆ ئەوە خۆی پیشان دا کە ماینی هەیە زۆر باسی ئەکرد. ڕۆژێک ئەکەوێتە شوێنی کەروێشک هەرچەندە ئەکا بۆی ناگیرێ، لەپاشا لێیان پرسی: حاجی غەفوور ئەوە بۆچ کەروێشکێکەکەت بۆ نەگیرا؟ ئەویش بۆ ئەوەی ماینەکە نەشکێنێ وتی: برا! ئەوی بەسەر ئەو ماینەی منا هاتووە بەسەر حەسەن و حوسێن دا نەهاتووە!