مەلا پیرۆت لە دێی بێتواتە بوو شەوێ لەگەڵ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  405 بینین

مەلا پیرۆت لە دێی بێتواتە بوو، شەوێ لەگەڵ مەلاژنا ئەکەونە گەمە و گاڵە. کە خۆت ئەزانی داخوازی ژنیش هەر دوایی نایە، شتێکی بۆ جێبەجێ ئەکەی دوو شتی تری دێنێتە سەر، لەو وەختەدا مەلاژن هەر داوای کراس و کەوا چارۆکەی ئەکرد، مەلا پیرۆت هیچی بۆ نەمایەوە ئەوە نەبێ دەستی برد مێزەرەکەی لە تەنیشتی مەلاژنەوە دانا و وتی: مەلاژن بیکە بە خاتری ئەم مێزەرە وازم لێ بێنە و لەمە زیاتر سەرم لێ تێک مەدە!