خورشید ئەفەنی ڕەواندوزی هەبوو حاکم بوو لە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
626 بینین
خورشید ئەفەنی ڕەواندوزی هەبوو حاکم بوو لە کەرکووک، ڕۆژێک کابرایەکی زرتەبۆز ئافرەتێک خراپ ئەکا، ئیش ئاشکرا ئەبێ، کەسوکاری ئافرەت شکات ئەکەن. کابرا و ژنەکە دێننە مەحکەمە. خورشید ئەفەندی لە ژنەکە ئەپرسێ، ئەم کابرایە کو هاتە لات و کوو ڕازی بوویت؟ ژنەش ئەڵێ: قوربان! جەنابی خورشید ئەفەندی هیچ ئاگام لێی نەبوو نازانم چۆن شتی وا بووە، (کابرا وا بەو لاوە ڕاوەستاوە، بەڵام کابرا کابرا نییە لەندە هۆڕێکە!) خورشید ئەفەندی هەڵدەستێ کورسی بەجێی دێڵێ دارعەساکەی هەڵئەگرێ ئەینێ بەسەر سنگی کابراوە و ڕوو ئەکاتە ژنەکە و ئەڵێ: هەی قەحپەی ماکەر! ئا ئەم کسوک بایە «کەر» بگێ سەقەتی ئەکا، هەنووکە تۆ کوو ئەڵێی ئاگام لێ نەبووە؟! بەم جۆرە مەحکەمەیان ئەکا!