لەو خێڵە کوڕێک هەبوو گۆڵە و کچێکیش هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  433 بینین

لەو خێڵە کوڕێک هەبوو «گۆڵە» و کچێکیش هەبوو «سۆسە» یان ناو بوو، گۆڵە و سۆسە هەر دووکیان لە ڕووباری «کارێز» لای «سەقز»ە لای ڕان ئەبن، گۆڵە لەمبەر ئاوەکەوە و سۆسە لەوبەرەوە، شەوێ مەڕ تێری خواردووە و مۆڵی بەستووە، دنیاش مانگە شەوە و فێنکە، سۆسەش بەلای ڕانەکەوە لەسر گازی پشت ڕائەکشێ و خەوی لێ ئەکەوێ، خەویشی ئەوەندە گران ئەبێ هەر شتێکی لێ بکەن بە ئاگا نایەت!

گۆڵە لەو بەرەوە کە سەیر ئەکا وا سۆسە بازاڕی خستۆتە ئەو دەشتەوە، مانگەشەو لێی داوە، ئەوەندەی تر بەیات بۆتەوە ئاگری دەرون هەڵی ئەگرێ و ئەکاتە ئەمبەر ئاوەکەوە، خۆی ئەدا بە سۆسەدا، بەڵام سۆسە هیچ خەبەری نابێتەوە! ئەو ئیشی خۆی تەواو ئەکا و ئەگەڕێتەوە بۆ جێگای خۆی، بەیانی کە سۆسە هەڵئەستێ سەیر ئەکا ناوگەڵی شڵەقاوە! زۆر سەری سوڕ ئەمێنێ بانگ ئەکا، هۆ هۆ گۆڵەی شوانی ئەو وەری ئاوەکە! ئیمشەو تۆ نەتکردگەسە ئەموەری ئاوەکەوە؟ گۆڵەش ئەڵێ: نا نا. سۆسە ئەڵێ: ئەی ئیمشەو تۆ منت نەگاکە؟ ئەڵێ: نا نا ئەوە تۆ ئێژی چی؟

سۆسە ئەڵێ: ئەی کوچکت لێ نەوارێ ناوگەڵی من بۆ چی شڵەقیاگە؟ گۆڵە ئەڵێ: ئەوە ئاونگ لێی داگە! سۆسە ئەڵێ: چەپکێ لە مووکەی بۆ چی چوگە وە ناوا؟ ئەڵێ: ئەوە مێ پەری ماڵی لالەت پێی پیا نیاگە! ئەمجا سۆسە ئەڵێ: ئۆخەی خوا، کەس نەیگاکم، مێ پەری ماڵی لالەم پێی پیا نیاگم!

ئەم ڕاز و نیازەی نێوانی هەر دوو لاشیان هەر لەمبەر و لەوبەری ئاوەکەوە ئەبێ!