لەو خۆشناوەتییە پیاوێک هەبوو هەمزۆکە یان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  391 بینین

لەو خۆشناوەتییە پیاوێک هەبوو «هەمزۆکە» یان پێ ئەوت، ئەم هەمزۆکەیە چووبوو بۆ کاروانی بۆ ئەو دەشتی دزەیییە بۆ ترێ فرۆشتن ترێکەی نەئەفرۆشرا، لە گەڕانەوە زۆر دواکەوتبوو، ڕۆژێک ژنەکەی بە کاروانچی ترا خەبەری بۆ ئەنێرێ کە بگەڕێتەوە، ترێ ئەفرۆشێ نافرۆشێ قیروسیا ماڵ بێخاوەنە با لەمە زیاتر دوا نەکەوێ. هەمزۆکە ئاگری جگەر و ئاگری گێزەر هەڵی ئەگرێ، ترێ بەجێ دێڵێ و سواری نێرەکەرەکەی ئەبێ و ئەگەڕێتەوە، بە تاو ئەڕوا لە ڕێگادا هەر جارە بە هەر دوو پێ ئەماڵێ بە ژێر سکی نێرەکەرەدا بۆ ئەوە خێرا بڕوا، جار جارێ پێی ئەکەوێ لە شتێکی ڕەپی ڕەقی درێژ بە لایەوە سەیر ئەبێ، لای وا ئەبێ سەری قەیاسەکەیە شۆڕ بووەتەوە، دەست ئەبا هەڵیگرێتەوە و بیبەستێتەوە کە چی کێری ڕەپی نێرەکەری دێ بە دەستەوە! ئەمەش ئەوا لە نێزیکی ئاوایی و لای ماڵەوە ڕوو ئەدا.

هەمزۆکە توڕە ئەبێ و دائەبەزێ و دێتە وێزەی کەری بەستەزمان ئەڵێ: دایکت دەگێم ما بە شوێن تۆیانا ناردیە یا من؟ وا بەم جۆرە ڕەقت کردیە! چما تۆ هەمزۆکەیت و لۆ لای «سەمەنێ» دەچییەوە! من هەمزۆکەم تۆ چ ڕایەت دەکەوێ دەست لۆ سەمەنی درێژکەی؟ چما داکوو ناگێم ئەوی من گۆتم تۆ بیرێیت!

سەمەن ژنی هەمزۆکە بوو.