تبیر إِذا هەڵوەست دەستی بچاککم

گوندی دۆڵکانە
لە کتێبی:
دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی
بەرهەمی:
مەلا حەسەنی دزڵی (1859-1946)
 1 خولەک  635 بینین
تَبیرُ إِذا هەڵوەستُ دەستی بِچاکِکُم
وَ قَوْلي:عەرەبی «هەتیو، دۆڵکانە بێ نانە با نەمری؟!»
لِمَنْ أَدماعُكُم أَجْراًعەرەبی، مِنَ الدَّرْدِ ئەشقەمە؟!
نگفتی: درس، برتر؟ گفتمت: خود دانی،فارسی با بمری؟!
دە بێ سەر ڕەئسی ئیبهام و تەماشای گردی گێتی کە!
لە أکلی کووکەگاڵینە و پوە، خەمباری بُوالکِتری!
هاوار و هەرا و هوریاتە، بُوالأَخْبازعەرەبی و برسی سک
بە صَيْحەی ئانی جُعْنا یا بە برسیمە دەبێ بچڕی
فەلەک ئاوێکی بۆ ڕشتین ئەبێ برسی و کز و کوێر بین
أحامِر و أکالِب شحم و لحم و تۆیش ئەبێ بقڕی
وەکوو من زيکری گێتە و ویردی چای سەرفی عيلمی کە
وەگەرنە ڕیحی ئەمعا و ئەوارگ زیاد ئەکا و ئەتڕی
بە کام دەستوورە و کام یاسا عەوالیم ڕووت و برسی بن
لە هەر بوالعِلم و بوالزّانین دەپرسم قالَ: لاأدريعەرەبی
حەسەنناسناوی ئەدەبی ڕۆژێ ئەبێ عالم ببێتە ساحیبی عالەم!
أولوالأزوار، أولوالأسوار، أولوالدّينار،عەرەبی ئەبێ بمری
ئەگەر ڕۆژێ عیلم جێگای «اولول» بگرێتەوە کاکە
کەر و بل باوی نامێنێ وەکوو کۆلارە هەڵدەفڕی