لە مزگەوتێک لە بەغدادا وە یا بڵێن لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  390 بینین

لە مزگەوتێک لە بەغدادا، وە یا بڵێن لە مزگەوتەکەی لای خۆم، ئەوا نوێژی نیوەڕۆیە خەریکی دەستنوێژ شتن بوو، م، دوو زەلامی کوردی ئەو بناری کفرییە هاتن بۆ نوێژ، یەکێکیان ڕیشی سپی و ئەوەی کەیان لە دەوری سی ساڵانێکا ئەبوو، سی ساڵێیەکە زۆر تەنگەتاو بوو، مەسینەیەکی هەڵگرت و چووە سەر ئاودەستەکە و ڕیشسپییەکە لە دەرەوە وەستابوو، کابرا کە هاتە دەرەوە ڕیشسپییەکە پێی وت بۆ چی مەسینەکەت نەهێنایە دەرەوە؟ ئەویش وتی: ئەوەندەی ئاو تییایە ئەگەر هەر میز بکەی بەستە. مامەی ڕیشسپی هەر وا لەسەر خۆ وتی: ئاخر ئەترسم گوشم وە ڕیشەوە بوێ! ئەویش وتی: کوڕە قیر و سیا ئەگەر وە ڕیشیشتەوە بوێ هەر بەستە!