حاجی دەروێش هەبوو بۆی گێڕامەوە وتی ساڵێک لە

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  339 بینین

حاجی دەروێش هەبوو بۆی گێڕامەوە وتی:

ساڵێک لە خێڵێکی کەمالەیی بووم، خێڵەکە کاوانیان نەبوو، خەڵکەکە خۆیان بە نۆبە هەر ڕۆژی یەکێکیان ئەچوونە لای گاگەلەکە. وتی: کابرایەکی پێ کوڕەی پیر هەبوو ڕۆژێک نۆبە کەوتە نۆرەی ئەوەوە. گاگەلی دایە پێش و چوو بۆ لەوەڕ، ئەگەنە شوێنی لەوەڕ، گاگەل خەریکی لەوەڕ ئەبێ و ئەمیش بۆی ڕائەکشێ، خەوی لێ ناکەوێ، هەتاوەکەی تۆزێ گەرم ئەبێ. کابرا ئەکەوێتە نزگەرە. مرخ لە جاشولەیەک خۆش ئەکا بۆی ناگیرێ، ماکەری دایکی جاشکەکە ئەداتە بەر، ئێوارە گاگەل دێنێتەوە، ماکەر کە بە خۆی و جاشکەکەیەوە ڕوو ئەکاتەوە ماڵی خاوەنی، کە ئەگەنە نزیکی ماڵێ، جاشکەکە بە دەوری دایەکەیا هەڵئەپەڕێ و جووتە ئەوەشێنێ و غار غارانیی ئەکرد. وتی: گوێم لێ بوو کابرا ڕووی کردە ماڵی خاوەن کەر و وتی: جاشکەکەتان ئەزانێ ئیمڕۆ زەماوەنی دایکی بووە، بۆیە وا کەوتگە خۆشی خۆشی و جەمبازە!