کابرایەکی تەرخانی لەو کوێستانە خوێ یان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  434 بینین

کابرایەکی تەرخانی لەو کوێستانە «خوێ» یان نەمابوو، «گا» شیان لە ماڵەوە نەبوو، کەرێکی دایە پێش خۆی چوو بۆ خوێڵێن. گوێدرێژی بار کرد و لەو لاوە گەڕایەوە، شەوی بە سەرا هات کردی بە باران، خوێکە هەموو توایەوە، کابرا باران سەری لێ تێک دا، گورگ هات کەرەکەشی خوارد، پاشان کردی بە بروسکە! جا کابرا ئەیوت:

ئەی گوت لێ نەوارێ! بارانەکە خوێکەمی تواندەوە، کەرەکەم گورگ خواردی، ئێستا خەریکە چرا هەڵئەکەی و ئێژی خۆیشتم گەرەکە! ئەرێ برا بۆ واز نایێری، هیچ وە بزانی باوکتم کوشتگە.