مەلا کەریمی کەلۆس هەبوو شەوێک لە خەویا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  395 بینین

مەلا کەریمی «کەلۆس» هەبوو، شەوێک لە خەویا خەریکە سلە گوویەک ئەخوا! کە ئەکەوێتە بەیانی لیرەیەک ئەدۆزێتەوە! ئەمجا هەموو نوێژێک دەستی بەرز ئەکردەوە دوعای ئەکرد ئەیوت: خوایە! هەموو شەوێ سلە گوویەکم دەرخوارد دەی!