سلێمان خان پیاوێکی نەخوێندەوار بوو بەڵام لە

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  433 بینین

سلێمان خان پیاوێکی نەخوێندەوار بوو، بەڵام لە قسەکردنا جۆرە گوزارشتێکی سەیری هەبوو، حەسەن بەگ وتی: سەعی بەگی قادربەگی بادەلان گێڕایەوە کە ئەمە چەند دانەیەکە لە قسەکانی سلێمان خان:

لە بۆتەی اجمالدا سەددالباب کریاگە.

ئاکورە کاورا وە عەزەمەوە.

قول ڕووت لە سەردا، زڕە لە ژێردا.

دەک خوا بۆی وە خوای ئەمانە.

ڕشتەی ئیختیار مەدە وە دەس کەسەوە.

هێمە فەریکە قوێخای شلێر نین.

یا مەرقەدەکەی کاکەحمەد

ئاها برا، کەس لە فەرزێکدا سەدق و سیاقەتی بوێ.

لەلە بڕۆ، غاردە، دەرقەیدی ماڵ مەوە، کاورا بیدە و هەر خەلاس وی.

چەرخی فەلەک بناڵێنی، گەرەک سەوز و سوور لەسەری دەربچێت بانگت ئەکەم.