تازە پاقلاوە و ماقلاوە داهاتبوو کابرایەکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  335 بینین

تازە پاقلاوە و ماقلاوە داهاتبوو، کابرایەکی جافی کۆچەری جارێک لە ماڵی مەحموودپاشادا خواردبووی، زۆر بە لایەوە بە لەززەت بوو. ئەم کابرایە ئەچێ بۆ سولەیمانی سەیر ئەکا وا لە دووکانێکا ئەوەی لە دووکانەکەی مەحموودپاشادا خواردوویە هەیە و کابرایەکیش وشک لەناو دووکانە بە سەریەوە ڕاوەستاوە. ئەمیش لەبەرانبەریەوە هەر ئەوەستێ سەیر ئەکا کابرای ناو دووکان هیچ جووڵە ناکا. ئەچێتە پێشەوە بۆی دوو پەنجە ڕووبەڕووی هەردوو چاوی ئەکاتەوە! کابرا سەری ئەکێشێتەوە دواو و ئەڵێ: ئەوە بۆچ وا ئەکەی؟ ئەڵێ: برا ئەوە بۆ چی چاوت ئەوینێ؟ ئەڵێ: بۆچ نابینێ! ئەڵێ: ئەی ئەگەر ئەوینێ بۆ چی تێروپڕی لێ ناخۆی؟!