کابرایەک لە وڵاتی دزەییایەتیە ژنێکی هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  312 بینین

کابرایەک لە وڵاتی دزەییایەتیە ژنێکی هەبوو، هەر لەگەڵ هەر شتێک ئەبوو، کابرا بە ژنەکەی ئەوت بیڵێم؟! ژنەش لەبەر بیڵێم بیڵێمی مێردەکەی زۆر ئەسڵەمییەوە و لەوانە بوو پاشەڵیشیی وا دیار بوو پیس بوو! ئەیوت: ببێ و نەبێ، بە شتێکی زانی بێ، بۆیە وا هەموو جار وا ئەڵێ. ئاخری وای لێ هات کوناوە جەرگ بوو. ڕۆژێک لە وزەیا نەما وتی: دە بیڵێ بزانم ئەمە چییە هەر ئەڵێیت بیڵێم؟ کابرا ئەمجا وتی: دەسا وەڵڵا ئەیڵێم ئەمنت بمرم! ئەمجا ژنە وتی: دەک بەزیاد نەبێ ئەمە بوو تۆ ئەمە چەند ساڵە منت پێوە کوشتووە! ئەمری نامری جار و جەحەننەم!