فەقی محەمەدی نانەوا هەبوو؛ لە بیارە نانەوای...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
601 بینین
فەقی محەمەدی نانەوا هەبوو؛ لە بیارە نانەوای خانەقای بیارە بوو. لە دەمەدەمی پیریدا شێخ عەلاوەلدینی بیارە ژنێکی بێوەژنی بۆ هێنابوو. لە هاوینانا فەقی محەمەد ئەچووە سەر ئاوەکەی شێخ مووسا بۆ مەلەکردن و وسڵ دەرکردن؛ کە خۆی ئەژەند بە ئاوەکەدا ئەیوت: یاڕەبی بە قوربانت بم شێخ عەلاوەلدین خوا عافووت کا. زستانان کە ئەچوو مەلە بکا؛ کاتێ کە ئەچوو خۆی لە ئاوەکە هەڵ ئەکێشا ئاویی سارد و شەختە، ئەیوت: نییەتمە گووم خوارد! خوا بتگرێ شێخ عەلاوەدین، بۆ پەنێ پێت دام!