شێخ نەجمەددین گێڕایەوە وتی بەکر ئاغای گەورک

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  390 بینین

شێخ نەجمەددین گێڕایەوە وتی:

بەکر ئاغای گەورک عەمری خوای کردبوو. کوڕێکی هەبوو؛ کوڕەکەیان لە جێگای دانابوو. ئەم کوڕە زۆر جرتوفرت و هیچ بوو، شێت نەبوو؛ بەڵام وەکوو شێت وابوو. خزمەتکارێکی باوکی هەبوو کە پیاوێکی زۆر ژیر و دانا بوو؛ هەموو جارێ ئامۆژگاریی کوڕەکەی ئەکرد کە وا جرتوفرت نەبێ و تۆزێ گران و سەنگین بێ؛ بۆ ئەوەی خەڵکەکە شەرمی لێ بکەن و شوێن ئاگردان کوێر نەبێتەوە. لەدوای هەمووشتێک کوڕ هاتە قسە و وتی: بابەلێ، بابەلێ! بە خودای لووتەی ئەحمەد شۆخێئەحمەد شوخێ: شاخێکە لە بەشیی گەورکیی ئێران بەلای شمالی سەردەشتەوەیە. ببەستی بە گونمەوە، تازە گران و سەنگین نابم!