ڕەشید جەودەت جارێک لە وڵاتی بەسرەیە شەوێک...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
685 بینین
ڕەشید جەودەت، جارێک لە وڵاتی بەسرەیە. شەوێک لەگەڵ خانمێکی ئەو ناوەدا ئەبێ! پاشان ماوەیەک بەدەم گەمە و گاڵتەوە دەستێک ئەدا لە سکی خۆی و ئەڵێ: شوفی هژا بگنی. خانم پێی ئەڵێ: مەڵێ هژا بگنی، بڵێ هژە بگنی. ئەویش ئەڵێ: بۆ چی وا بڵێم؟ ئەڵێ: چونکە بگن مۆنپە، ئەمیش هیچ دەنگ ناکا. پاش ماوەیەکی تر بەدەم گەمە و گاڵتەوە دەستی ئەخاتە سەر مەوزعی کاریی خانم! ئەڵێ: هژە فرج؛ خانم ئەڵێ: مەڵێ هژە فرج، بڵێ هژا فرج؛ ئەڵێ: بۆ چی؟ ئەڵێ: چونکە فرج مژکرە! ئیتر لە لە وزەیا نامێنێ ئەڵێ: هەی سەگی سەگبابیی دێڵەسەگ! ئەو قوزە پیسەی تا ئێستا چوارهەزار کێری خواردووە؛ نێر بێ!؟ و ئەم سکەی من بەم پا و پختییە مێ بێ؟! ئەمە تا ئێستا نەبووە و نەبیستراوە، هەستە بچۆ بەو لاوە؛ بەڵام لە خۆت و لە زمانیشت دا!