لەو دەشتی دزەییە کابرایەک پەڵەقەرسیلێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  456 بینین

لەو دەشتی دزەییە کابرایەک پەڵەقەرسیلێکی هەبوو، چوار پێنج کار پێی فێر ببوون، ئەچوون ئەیانخوارد؛ کابرا هەر دەری ئەکردن و ئەوان هەر ئەهاتنەوە. یەکێک لە کارەکان کارەپەلێک بوو سەری سپی بوو، کابرا گەیشتە تینی، ڕاوی نان و کارەپەلەکەی گرت بە دار هاتە وێزەی وتی:

هەی سەگی سەگبابی لە سەی بوو، ئەوە ئەوان سەریان ڕەشە و لە هیچ تێناگەن، خۆ تۆ سەرت سپییە، ئاخر نابێ تۆزێ شەرم لەو مووە سپییەی سەرت بکەی؟ ئەوا چەند جارە من دەرتان دەکەم، لەباتی ئەوە تۆ پێیان برێیت دە حەیبە ئیتر، با نەچینەوە. کە چی خۆت پێشیان دەکەوی و دەیانهێنیتەوە، دە بڕۆ بیخۆ لۆ خۆت.