دوکتۆر ئەمین گێڕایەوە وتی سابری تەپەجنە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  452 بینین

دوکتۆر ئەمین گێڕایەوە وتی:

سابری تەپەجنە هەبوو؛ پیاوێکی پیریی قسەخۆش بوو، زۆربەی ژیانی لە پۆلیسدا بەسەر بردبوو. کە لە پۆلیسیی دەرچووبوو، بەتەواوی قسەی خۆش کردبوو، وتێ:

ئەوا لە بەرزنجەم لەبەر دەرگای مودیرام؛ مودیریش ڕەشییەفەنی بوو، ژنێکی جوانکەلە، (خوا هەقە زۆر جوان بوو) پەلی مێردەکەی ڕاکێشا و هاتن بۆلای مودیر، ئەیویست تەڵاقی خۆی لێ بسێنێ. وا دیار بوو پێشووتر چووبوون بۆلای مەلا؛ کابرا ژنەی تەڵاق نەئەدا و دیارە مەلاش بۆی تەڵاق نادا، ناچار هێنابووی بۆلای مودیر. مودیر بە پیاوەکەی وت: کابرا تۆ ئەم ژنەی خۆت تەڵاق ئەدەی؟ کابراش وتی: قوربان تەڵاقی نادەم، خۆ بە زۆر پێم تەڵاق نادەن! ڕووی کردە ژنەکە و وتی: ئافرەتەکە! وا ئەڵێ تەڵاقی نادەم. ژنە توڕە بوو و ڕووی کردە مێردەکەی و وتی: دەمگەناویی سیسەڵە، قوزی خۆمە و نایدەم وە تۆ! سابر وتی: چوومە لایەوە پێم وت: بە قوربانی ئەو قوزە بم! وتی: ژنەکە، وتی: خوا عافووت کا.