ئەوە چ سۆزێکە کە وێنەی تەمیی دەماوەند لەو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  607 بینین

ئەوە چ سۆزێکە کە وێنەی تەمیی دەماوەند لەو دڵە بەکوڵەوە ئەدا بەیەکا و لە دوورەوە بۆی ئەکەوێتە گمە؟! خاڵیی سەر گۆنای یاری، هیچ شتێکی تر نییە بیچوێنێ بەو؛ تەنیا ئاگری زەردەشتییە نەبێ کە لە ئاتەشگای سەر دیارانەوە بڵێسە ئەدا و ئەڵێ:

خاڵێ وا وەبان گۆنای پیرۆزەوە
وەک شەم ئەسووزێ وە نەکرۆزەوە!