حەسەن بەگی جاف ئەیوت یەکی لە کۆڕی سەرخۆشانا

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  679 بینین

حەسەن بەگی جاف ئەیوت: یەکی لە کۆڕی سەرخۆشانا دابنیشێ و نەخواتەوە وەکوو زیندووێک وایە لەناو مردووئاندا بێ، لە مزەکەیان ئەخوا، گاڵتە بە ئەقڵیان ئەکا!