عەزە وەیلێسە هەبوو خەڵکی سولەیمانی و لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  353 بینین

عەزە وەیلێسە هەبوو، خەڵکی سولەیمانی و لە سەردەمی تورکەکانا زەفتییە بوو، کە ئەهاتە وەختی قسەکردن، قسەکانی گەلێ زلتر بوون لەوەی کە زەفتییە بوو؛ کە بیانناردایە بۆ شوێنێکیش، ناوکی ئەکەوت! جا ئەم عەزە وەیلێسەیە ئەیوت: ئەمە چییە؟! حوکوومەت ئەماننێرێ بۆ دەوری کۆڵیتانومۆڵیتان؟ تەمتەمانە و سیکسپان بە لاکەل و جانبێزار، ڕۆژمان ئەکەنە شەوی تار!

ناماننێرێ بۆ مەسەکانی ساڵحی فەیزە و بۆ دۆڵاشی ئەمینی ئەلی وەیس و بۆ تەپەکەلی شێخ ڕاستییە و دەشتی پان. کەسێ نییە بڵێ کوان، گیزەی تفەنگی مێشولەیە، هەوهەوی سواری کێچولەیە، نە چەتەیە و نە دەنگی، پێت ناچێتە ئاوەزەنگی، ئیش و کارمان هەر خواردنە، لەو ماوەیە هەر نووستنە!