سەعات چواری شەوی دووشەنبەی ٢١ی تەمووزی ساڵی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  380 بینین

سەعات چواری شەوی دووشەنبەی ٢١ی تەمووزی ساڵی ١٩٦٩، سێ کەس لە کەشتیوانەکانی ئەمریکی چوونە سەر مانگ و قسەیان لەگەڵ دانیشتوانی زەویدا کرد؛ کوێخا سمایلێکی «عاڵایی» هەبوو لەو دەشتی دزەیی هەولێر، ئەمەی نەچووە دڵەوە وتی:

خزمە نابێ نا! کو غەیرە دین دەچنە سەر مانگ و دەچنە ڕۆخی؟ مانگ نووری خودایە، لەژوور چوار ئاسمانانە، خوا کوو نووری موبارەکی خۆی بەم کافر و زەندیقانە پیس دەکا؟ ئەوی باوەڕیشی پێیان هەبێت، بەحەشتی بە چاوی خۆی نابینێ. ئەوە هەموو فرتوفێرە ئەم فەرمەسۆنانە دایاننایەتەوە بۆ وەرگێڕانی خەرکی... ئای هاوارم، ماری وێرانم... کو دینەکەمان زەعیف بووە؟ کافرستانی ڕابووە! مەگەر خوا بە گەورەیی و مەرحەمەتی خۆی چاوی لێمان بێ، ئەگینا چمان لۆ نەمایتەوە!