ژنێک هەبوو لەو سوور سوورە کچێکی عازەبی زۆر...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  393 بینین

ژنێک هەبوو لەو سوور سوورە، کچێکی عازەبی زۆر بێعەقڵی هەبوو، بە دەستییەوە دامابوو، هەرچەند ئامۆژگاری ئەکرد هەر وەکوو گوێزی بۆ بژمێرن وا بوو، ڕۆژێک دایکەکەی دیسان دەستی کردەوە بە ئامۆژگاری کردنی و کچەش ئەوا دۆش داماوە و هیچ دەنگ ناکا. دایکەکەی زۆری پێ خۆش بوو و وتی: شوکر وا کچەکەم گوێی بۆ قسەکانم ڕاگرتووە و ئینشائەڵڵا ئەم جارە قسەکان کاری تێ کردووە و فێری سەروبەرێک ئەبێت، لەو کاتەدا کچە سەری بەرز کردەوە، وتی: دایە تا تۆ ئامۆژگاری من کردی، من سی و سێ خەرەنگەزە لە قنگی کەرەکەوە ژماردم!