کابرایەک هەبوو مامۆتکی ناو بوو سی وشەش...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  659 بینین

کابرایەک هەبوو، «مامۆتک»ی ناو بوو، سی وشەش دەردی هەبوو. ڕۆژێک ئەچێتە سەر پێشاو ئەنقێنێ، کۆمی دەرئەپەڕێ! ئەویش دێتە سەر سی وشەش دەردەکە! ئەمجا کە ئەوەی بینی وتی:

بەخێر بێی سوورەگوڵی ناو باخان
بە سەر سەر و سەر چاوان