هەر ئەو حاجی عەلییە قڕان کەوتە ناو ڕانەکەی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
679 بینین
هەر ئەو حاجی عەلییە قڕان کەوتە ناو ڕانەکەی، شەکەمەڕێکی نایابی هەبوو، زەنگۆڵەی کردبووە ملی و زۆری خۆش ئەویست، ئەو شەکەمەڕەشی مرد. جا ڕووی کردبووە ئاسمان ئەیوت: شەکەسوورت بۆ کوشت؟ ئەمەش بۆ تۆ بزانم تێرت خوارد؟!