شێخ فەتاح گێڕایەوە وتی حاجی عەلی مینەی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  441 بینین

شێخ فەتاح گێڕایەوە وتی:

حاجی عەلی مینەی ڕوغزایی هەبوو، ساڵێک باران ئێجگار زۆر بوو ئەویش مەڕوماڵاتێکی زۆری هەبوو، بارانەکە هەر خۆشی نەئەکردەوە. پێیان وت حاجی عەلی، باران لە چی دایە؟ وتی: برا لە چی دایە؟ ئاسمان دەڵەمیز بووە!