خۆت ئەزانی کێ بۆی گێڕامەوە وتی مامۆستا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  406 بینین

خۆت ئەزانی کێ بۆی گێڕامەوە، وتی:

مامۆستا مەلا ساڵحی کۆزەپانکە لە هەولێر فەقێیەکی لاو بوو ئەیویست ئیجازە وەربگرێ، ئەویش نەیئەدایە. فەقێکە چوو بۆ لای مەلا ئەبووبەکر کە ئەو بە مەلای مامۆستا بڵێ ئیجازەی بداتێ، ئەویش چوو پێی وت، مەلا ساڵح وتی: ئیجازەی نادەمێ ئەمە زۆر کەرە! وتی: کەرێتییەکەی چییە؟ وتی: کوڕە ئەوە ڕۆژێک نێرەکەرێکی بردووە ئاوی بدا پێی ئەڵێ: «یا اختي اکلي الماءعەرەبی»