شەوکەت بەگ گێڕایەوە وتی ئیمساڵ کابرایەکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  755 بینین

شەوکەت بەگ گێڕایەوە وتی:

ئیمساڵ کابرایەکی کەماڵەییی لای ئێمە چوو بۆ حەج، کە هاتەوە لێم پرسی حەجەکەت چۆن بوو و چ دۆعایەکت کرد لەوێ؟ وتی: شەوکەت وەگ فرە خۆش بوو، لەوێ چوومە سەر قەوری پێغەمبەر، ڕۆحم وە قوروانی وێ، فەڕ و بەرەکەتی لێ هەڵئەسا، دەسم بەرز کردەوە و وتم حەمەد ڕەسوولەڵڵا! لەو کوردەوارییەی لای ئێمە هیچ نەما، پیاو بوو کوژریا، خانگ بوو سووتیا، مێ بوو گشتی وە تاڵان بریا، بێژە وە خوا با ئیتر ئەم کەتنە بەس وێ. حەمەد ڕەسوولەڵڵا، وەو قورعانەی تۆ لێت خوێندگە لەو ڕۆژەوە تۆ مردگیت، خوا ئیشێکی نەکردگە لە ئیشی پیاوان بچێ!