پیاوێک هەبوو لە سێ گرتکان مامە حەمەدی ناو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  770 بینین

پیاوێک هەبوو لە سێ گرتکان «مامە حەمەد»ی ناو بوو، چاوی نەیئەبینی، لێیان پرسی: مامە حەمەد، چاوەکانت چۆنن؟ وتی: من خۆم هیچ ناوینم وەلێ فاتە ئەوشێ زەردەکەی! فاتە ژنی بوو.