دوو پیاو هەبوون لە سولەیمانی مەلا عەلی حاجی

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  469 بینین

دوو پیاو هەبوون لە سولەیمانی، مەلا عەلی حاجی ئەحمەد و مەلا مەحموودی حاجی مارف، ئەمانە هەر لە منداڵییەوە ڕەفیق بوون، بەڵام هەر دووکیان کەڕ بوون یا بڵێن گوێیان گران بوو. ڕۆژێ مەلا عەلی پەشتەماڵ و شت ئەداتە بن دەست خۆی و ئەچێ بۆ حەمام، مەلا مەحموودی دۆستی تووشی ئەبێ، پێی ئەڵێ: ئەوە ئەچی بۆ حەمام؟ ئەویش ئەڵێ: نەوەڵڵا ئەچم بۆ حەمام. مەلا مەحموودیش ئەڵێ: وەڵڵا وام زانی ئەچی بۆ حەمام، دە بڕۆ خوات لەگەڵ!