لەو سەرە دوو کابرای کورد چەند گابارێک...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
703 بینین
لەو سەرە، دوو کابرای کورد چەند گابارێک ئەدەنە پێش و ئەچن بۆ هەوارگەیەکی تر، دنیا شەو و ڕەمەزان ئەبێ، بەلای ئاواییەکا تێ ئەپەڕن، سەیر ئەکەن وا لە سەربانێک نوێژ ئەکرێ، یەکێ لەم دوو کەسەش نوێژکەر ئەبێ، بە هاوڕێکەی ئەڵێ: تۆ لای گابارەکان ڕاوەستە تا من دوو ڕکات نوێژ ئەکەم و دێمەوە، ئەوجا ئەڕۆین.
کابرا ئەچێ و وا دیارە تووشی ئەبێ بە تووشی تەڕاوێحەوە، تا ئێستاش شتی وای نەدیوە، هاوڕێکەی بانگی لێ ئەکا: کوڕە بێ وە ڕێوە درەنگە، ئەمیش هەر لەسەر بانەکەوە بانگ ئەکا ئەڵێ: برا، گابارەکان بووە و بڕۆ، وا دیارە ئیشەکە بووە وەڕقەبەری لە بەینی من و ئەو کاورای سەرچەمگەدا، یا ئەوەسە ئەو من ئەدا وە زەویدا، یا ئەوەسە من گووی تۆی لێ ئەوارێنم و ئەیدەم وە زەویدا!