خێڵ سەرەوژوور بۆ کوێستان ئەگەڕێتەوە ژنێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  493 بینین

خێڵ سەرەوژوور بۆ کوێستان ئەگەڕێتەوە، ژنێکی «باشکی» میمکە فاتمە وە یا میمکە پانێی ناو بوو، ئەوا گایەکی داوەتە بەر و ئەگەنە سەر ڕووبارەکەی قزڵجە، گایەکە ئەداتە پێش و دەست ئەگرێ بە کلکیەوە لە بووارەکە ئەدات، لە ئاوەکەدا ئەگەنە ناوڕاستی ئاوەکە. ئاو بە گوڕ ئەبێ، گا ئەکەوێتە شەکوشۆک و میمکە فاتە ئەڵێ: سەی ساق، مێیک وەخەیری تۆ، وێ لەم ئاوە بپەڕێنەوە. تۆزێ لە نێرکی ئاوەکە تێئەپەڕن، ئەڵێ: سەی ساق هەر لەسەر قسەی خۆم ماگم، بزنێک وەخەیری تۆ، وە بێمزەڕەتی لەم ڕۆخانەیە دەرباز وین. هەندێکی تر ئەڕۆن، ترسی ئاوبردن کەم ئەبێتەوە ئەڵێ: سەی ساق، نەیژی ئەوا لە ئاوەکە پەڕینەسۆ و میمکە پانێ درۆم لەگەڵ ئەکا، هەر بچینە ئەوبەر ئاوەکە گێسکێ وەخەیری تۆ وێ.

ئەوا لەوانەیە بگەنە ئەوبەری ئاوەکە، ئەڵێ: سەی ساق خۆت ئەزانی هێشتا بەهار وەتەواوی نەهاتگە، «باڵانتەران» یش گەرەکیەسی، تەشوێک گۆشتاو وەخەیری تۆ وێ. کە ئەگەنە لێوارەی ئاوەکە، گایەکە بەردێک ئەکەوێتە ژێر پێی و پێی هەڵئەخلیسکێ و ئەکەوێتە ناو ئاوەکەوە، میمکە فاتێ ئەڵێ: ئەرێ سەی ساق کوچکت لێ نەوارێ، تۆ تەشویەکەت هاوردووە و من بۆم تێ نەکردووی؟ ئەم کەتنە بێفەڕەت بۆ چی گێڕا؟!