مەلا عەلی قوچەبڵباسی گێڕایەوە وتی کوڕێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  487 بینین

مەلا عەلی قوچەبڵباسی گێڕایەوە وتی:

کوڕێکی خارۆزام هەبوو دایکێکی هەبوو، چووینە ئەوێ، هەر بانگی داکەکەی ئەکرد، ئەویش نەدەهات. کوڕە توڕە بوو وتی: دە وەرە پیرێژنە قۆڵترە! ئەمجا پیرێژنە هات و بە کوڕەکەی وت: کوڕم پێم برێ قۆرترە، بەڵام مەرێ پیرێژن!