شێخ ڕەزا جارێک لە ماڵی مەحموو پاشای جاف ئەبێ

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  840 بینین

شێخ ڕەزا جارێک لە ماڵی مەحموو پاشای جاف ئەبێ لە کانی چەقەڵ، ئەچێ بۆ سەر سیروان بۆ مەلەکردن، ژن و بووک و کچی پیاوێکی پشتماڵە، لەسەر ڕووبارەکە جلیان ئەشوت. بەڵام ئەمانەش قۆشمە بوون، شێخ ڕەزاش خۆت ئەیزانی چاوی کز بوو. ژنەکە دەست ئەخاتە سەر بیلامانێکەی خۆی ئەڵێ: شێخ ڕەزا ئەوە چییە؟ شێخ ڕەزاش ئەڵێ: ئەوە کانی پانە! پاشان کچەکە ڕووی تێ ئەکا و دەست ئەخاتە سەر هینەکەی خۆی و ئەڵێ: تخوا یا شێخ ئەی ئەمە چییە؟ یاشێخ ئەڵێ: ئەوە مێرگە جوانە! ئەمجا ئەمیش دەست ئەخاتە سەر حەیتەکەی خۆی و ئەڵێ: دەی کچینە! ئەمە چییە؟ ئەڵێن: نازانین. ئەڵێ: بۆ چی نازانن؟ ئەمە جوانووی جوانە، لە مێرگە جوان لەوەڕانوومە، لە کانی پان ئاوم داوە، لە تەویلەخانە بەستوومەوە!