میمکە پانێ باشکی ئافرەتێکی زۆر بەسەروبەرە و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  912 بینین

میمکە پانێ باشکی ئافرەتێکی زۆر بەسەروبەرە و خاوەنی مەڕوماڵاتێکی زۆر بوو، شێخ نووریی پێنج ئەنگووست بە خۆی و دەروێشەکانییەوە لەو دەشتی بناری کفرییە ئەبن بە میوانی، ئەویش گاڵ ئەدا بامیە و تەماتەیەکی زۆر دێنن و ئەیخەنە سەر ئاگرا، لەگەڵ میوانەکانیشا هەر چیغێکیان بەنەیە، خۆت ئەزانی بامیەی گەرمیانیش زل و ناکڵۆکارە، میمکە خۆی سەرکاری بامیەکە ئەکا، منداڵە وردەڵەی کوڕەزا و کچەزاکانی دەوری لێ ئەدەن و هەر داوای لێ ئەکەن بۆیان تێکا، ئەویش بە چەپۆک ئەماڵێ بەسەریانا و ئەڵێ: قخەیە! منداڵان هەر وازی لێ نایەنن، ئەویش توڕە ئەبێ و ئەڵێ: ڕۆڵە بچن وەولاوە، بامیەکە بیکەی وە قنگی نێرەکەریشا ئەیهەسوێ، هێشتا پێ نەگەیشتگە و نەکوڵیاگە، خۆ ئێوە لە شێخی تاینگ خراوترتان وەسەر هاتگە! دە لاچن بڕۆن!