کابرایەکی داربەروولە یی بارێ شووتی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  410 بینین

کابرایەکی «داربەروولە» یی بارێ شووتی هێنابوو بۆ سولەیمانی بیفرۆشێ، کابرایەکی شاری لە قەراخ شار تووشی بوو، لێی پرسی: توخوا برا ڕێگای «وێڵدەر» کامەیە؟ کابرای خاوەن شووتی وتی: «بارەکەم شووتیە». ئەویش وتی: من ڕێگای وێڵدەرت لا ئەپرسم. کابرا وتی: «برا! بارە، گەورەشی تیایە و بچووکیشی تیایە».

کابرای شاری وتی: هەی هەی! دۆشاو بە گونت، من چی پێ ئەڵێم و ئەو چی ئەڵێ؟ خاوەن بار وتی: برا بچووکەکان یەکی بە قڕانێک گەورەکان یەکی بە دوو قڕان. کابرا ئیتر وازی لێ هێنا.