لە سەردەمی محمد ابن رسول دا یەکێک لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  426 بینین

لە سەردەمی «محمد ابن رسول» دا یەکێک لە «مبشر»ە گەورەکانی ئەوروپا لە ژێر ناوی بازرگانیدا ڕێی ئەکەوێتە سابڵاخ، بەڵام لە پاڵیا خەریکی پروپاگەندە ئەبێ بۆ ئایینی گاوری. ئەچێتە لای ئیبن ڕەسول «واتە ڕەسوولی زەکی» ئەڵێ: «مەلا ئایا خوا ئەتوانێ ئەم شارە لە ناو هێلکەی فیڕنە گولەیەکدا پیشان بدا بەبێ ئەوە هیچی لێکەم کاتەوە؟» مەلا ئەڵێ: بەڵێ زیاتریش ئەکا، ئەڵێ: چۆن؟ ئەڵێ: «نابینی چاوی تۆ لە هێلکەی فیڕنەگولە بچووکتریشە کە چی ئەم هەموو کێو و دەشت و دەرودەوەنەی تێدایە. بەبێ ئەوە هیچ جیایێک لە گەورە و بچووکیدا لە بەینی ئەوان و ئەسڵەکەدا هەبێ؟»