مەلا جەمیلی ڕوژبەیانی ئەمیر گێڕایەوە وتی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
720 بینین
مەلا جەمیلی ڕوژبەیانی ئەمیر گێڕایەوە وتی:
لە تاران لە کتێبخانەیەک لە سەر کورسییەک دانیشتبوو و مێزێک لە بەر دەمیا بوو و عەینەکێکی کردبووە چاوی، عەینەکەکە هاتبووە سەر لووتی. کتێبێکی بە دەستەوە بوو خۆی خستبوو بە پشتا سەیری کتێبەکەی ئەکرد. بەرانبەر بەو لەوبەری مێزەکەوە دوو کچ دانیشتبوون، ئەوانیش کتێبێکیان ئەخوێندەو، یەکێ لە کچەکان ئەو دیمەنەی مەلا جەمیلی پێی سەیر ئەبێ و بەو عەینەکە و بەو دانیشتنەی، ئەڵێ: مامۆستا ئەوە بۆچ عەینەکەکەت هاتۆتە سەر لووتت و وا شت ئەخوێنیتەوە؟ ئەویش ئەڵێ: کچم! ئەوە بە عەینەکەکە سەیری کتێبەکە ئەکەم، بە بێ عەینەکەکەش سەیری ئێوە ئەکەم!