بەربەرەکانی و یەکنەویستنی شێخ ڕەزای تاڵە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
651 بینین
بەربەرەکانی و یەکنەویستنی شێخ ڕەزای تاڵەبانی و شوکری فەزڵی لە سەردەمی خۆیا دەنگی دابۆوە. ڕۆژێک شێخ ڕەزا ئەیەوێ پلارێکی تەنگەبەر بگرێتە شوکری فەزڵی، ئەڵێ: میرزا شوکری! بەڕاستی باو و باپیر و نەژادی تۆ بوون بە نەنگ و عار بەسەر تۆوە! شوکری فەزڵیش ئەڵێ: بەڕاستی شێخ ڕەزا تۆش بووی بەعەیب و عار بەسەر نەژادی باو و باپیرتەوە! ئیتر شێخ ڕەزا هیچی پێ ناوترێ.