مەلایەک هەبوو مەلا عەبدولباقی ناو بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  554 بینین

مەلایەک هەبوو مەلا عەبدولباقی ناو بوو، لە سنە لە مزگەوتی «دارالاحسان» ئیجازەی علمی لە مەلا حەمەڕەشیدی مودەڕس وەر گرت. ئەوا لەو ئیجازەیەدا هەڵپەرکێ و ئاهەنگە. فەقێکان بە زۆر پەلی مەلا عبدالباقییان گرت و وتیان اجازە هی تۆیە و شادی بۆ تۆیە، ئەبێ بۆ پیرۆزی بێیت یەک دوو دەور سەرچۆپی هەڵپەڕکێکە بگری بە دەستەوە. بەم جۆرە کێشیان کرد و بردیان، ئەویش دەستی کرد بە سەرچۆپی کێشان.

مەلا لوتفوڵڵایەکی زۆنجی هەبوو لە ئیجازە دانەکە، سەیرێکی مەلا عبدولباقی کرد و وتی: «شا، شا تواشای کە چارەکێ نانی بوو ئەویچی بڕیا، ئێستا لە خۆشیا پێ ئەکوتی بە زەویا».