بەرخە جوانەکەش قسە ئەکا ئەڵێ جارێک بەرخ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  571 بینین

بەرخە جوانەکەش قسە ئەکا.

ئەڵێ جارێک بەرخێک بەسەر تاوێرێکەوە بوو، گورگێک بە بەر دەمیا تێپەڕی و دەمی نەیگەیشتێ، پێ وت: بەرخە جوانەکە نایەیت ببی بە میوانم لە ماڵەوە؟ بەرخەکەش وتی: «ئای ئەمە چەند سەربەرزیە بۆ من کە میوانی گەورەیەکی وەکوو جەنابت بم؛ بەڵام ئەگەر ماڵەکەت سکت نەبێ»