کوێخا کامەرانی خوسرەوی ڕووغزایی ئەچێتە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  788 بینین

کوێخا کامەرانی خوسرەوی ڕووغزایی ئەچێتە دێی «کەچەڵ میانە»کەچەڵ میانە کەوتووەتە جنووبی شارەی سەقزەوە. ڕێبازی جاف بووە. لە ئاغاکەی کەچەڵ میانە ئەپرسێ: ئاغا ئیمساڵ تڕو تفاقتان چۆنە؟ ئەویش ئەڵێ: کوێخا لە سەری سایەی ئێوەوە تڕ زۆرە و تفاق کەم!