سەی حسەین هەبوو لە سنە کوێری زکماک بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  560 بینین

سەی حسەین هەبوو لە «سنە» کوێری زکماک بوو، تاوس بازی ئەکرد، قسەی نەستەقی هەبوو، جارێک بە شەو ئەچێ بۆ سەر ئاودەستەکانی مزگەوتی زیارەتان، چرایەک لەگەڵ خۆیا ئەبا، پیاوێک ئەچێتە ئەوێ و ئەسڵەمێتەوە و لە پاشا لێی ئەپرسێ: سەی حسەین تۆ کوێریت چرات بۆ چییە؟ ئەڵێ: «بۆ یەکێکی وەکوو تۆ کە هاتیت نەوەک چاوت نەبینێ بکەوێ بە سەرما».