شێخ حەمە غەریب مودیری ناحیەی قەرەداغ بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  545 بینین

شێخ حەمە غەریب مودیری ناحیەی قەرەداغ بوو، لە سەردەمی حوکومەتی شێخ مەحموددا شێخ کردی بە وەزیری داخلیە. ئەویش وتی: «ئەبێ مودیر ناحیەکەم هەر بمێنێ».

منیش - بە ڕەحمەت بم - کردمیان بە وەزیری ئەوقافی کوردستان. مزگەوتە شڕێکم هەبوو لە بەغدا، وتم بە مەرجێک ئەبم بە وەزیر کە مزگەوتە شڕەکەم بمێنێ بە دەستەوە. بەڵام ئەبێ ئەوەش بزانین کە ئەو مزگەوتە حەقێکی زۆری بەسەر منەوە هەبوو، چونکە گەڵی کتێبم لە حوجرە پەڕپوتەکەیا دانا؛ یادت بەخێر!