ژنێک هەبوو لە ناو باخێکا لەگەڵ مێردەکەیا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  643 بینین

ژنێک هەبوو لە ناو باخێکا لەگەڵ مێردەکەیا پێکەوە نوستبوون، ژنە دۆستێکی هەبوو هات بۆ لای و لە پاڵیا ڕاکشا، ژنە پێی وت: هەستە ئیش بکە مێردەکەم خەوی گرانە، ئاگای لێ نابێ. کابرای دۆست وتی: ئەترسم. ژنەکە دەستی برد و موویەکی لە قنگی مێردەکەی هەڵکەند و دایە دەست کابرا و وتی: هەستە ئیش بکە چاوت لێیە خەوی چەند گرانە؟ ئەو مووەم ڵێ هەڵکەند خەبەری نەبۆوە! کابرای دۆستە هەر وتی: ئەترسم. ژنە موویەکی تری هەڵکەند، مێردە هەر خەبەری نەبۆوە، بەڵام کابرا هەر نەیوێرا. خۆلاسە ژنەکە موویەک و دوو سێ و دە و بیست مووی لە قنگی مێردەکەی هەڵکەند کابرا هەر نەیوێرا. لە ئاخرا مێردەکە خەبەری بۆوە و گوێی لە گفتوگۆیان بوو وتی: بە کابرا: «هەستە سەگباب ئیش بکە ئەگەر تۆ وا بکەی ئەم قەحبەی ماکەرە تا بەیانی موویەک بە قنگی منەوە نایەڵێت».