کوڕێک لەو شارەزوورە ژنیان بۆ هێنابوو لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  608 بینین

کوڕێک لەو شارەزوورە ژنیان بۆ هێنابوو، لە ناو زەماوەندەکەدا کوڕە تووشی بووکەکە بوو. پێی وت: «شەوێ کە هاتمە لات چیی بکەم؟» بووکەکەش پێی وت: چی ئەکەی؟ ئەوی سەگ ئەیکا تۆیش ئەوە بکە.

شەو، کە هاتە وەختی پەردە، بووک و زاوا چوونە پەردەوە تا بەیانی. لە بەیانیا لە بووکەکەیان پرسی ئیمشەو زاوا چی لەگەڵ کردی؟ وتی: «هیچ، تا بەیانی دە جار هات، کابراکەی ئەلستەوە و ئەگەڕایەوە دواوە بۆ لای دیوارەکە پیا هەڵئەمیزا و ئەهاتەوە بۆ لای من».