مەلا ئەحمەدێکی حافز هەبوو لە چوارتا گێڕا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  681 بینین

مەلا ئەحمەدێکی حافز هەبوو لە چوارتا گێڕایەوە وتی:

چووبووم بۆ ئەو ئاڵانە بۆ شتێک بێنمەوە بۆ منداڵەکانم بیخۆن، لەوێ لە ماڵێک دانیشتبووم کابرای خاوەن ماڵ بە ژنەکەی خۆی وت، ئا کچێ هەستە شتێک بدە بەو حافزە. کابرا - بلامانی - کێری نەمابوو پشی خواردبووی. ژنەکەی بە گوێی نەئەکرد، لە بەر ئەمە زۆر توڕە بوو، چونکە هەر چەندە ئەم قسەی ئەکرد ژنە وەکوو گوێزی بۆ بژمێرن وابوو. ناچار کابرا خۆی هەستا بێچوێکی هەڵگرت و خستییە دەستمەوە و دەستی پێ نوقانم و وتی:«دە بچۆ وەکوو چڵکی سەی پێت حەرام بێ».