کابرایەکی قورماباز سواری هەتیوێک بووبوو...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
847 بینین
کابرایەکی قورماباز سواری هەتیوێک بووبوو، سەیری کرد هەتیوەکە خەنجەرێکی بە لا قەدەوەیە، لە وەختی ئیشا لە هەتیوەکە ئەپرسێ ئەم خەنجەرەت بۆچ هەڵگرتووە؟ هەتیوە ئەڵێ: «بۆ ئەوەیە ئەگەر یەکێک بە چاوێکی خراپەوە سەیرم بکا بەم خەنجەرە ورگی بدڕم». کابرا ئەڵێ: «سەد هەزار شوکر کە وا من بە چاوی خراپەوە سەیری تۆ ناکەم».